سودانی: ئامادەی هەر هاوکارییەکین بۆ سوریا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەی هەر هاوکارییەکی پێویستن بۆ سوریا.

ئەمشەو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ئەنجامدا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دوایین گەشەسەندنەکانی دۆخی ئەمنی سوریا تاووتوێکران.

هاوکات سودانی رایگەیاند، عێراق ئامادەی هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویستە بۆ سوریا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆی رێکخراوەکانی.

هاوکات پابەندبوونی وڵاتەکەی بە سەروەری سەقامگیریی سوریا دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share