سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەگەر مووچە بێت لە جەژنیشدا بێت دابەشی دەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەم چەند ڕۆژەدا مووچە خەرجبکرێت، لە ڕۆژانی جەژنیشدا بێت دابەشی دەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام ڕێککەوتن لەسەر بڕەکە نەکراوە و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغداد دەستیپێکردووە تا ڕێککەوتن بکرێت.

وتیشی، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە وردبینیکردن لە لیستی مووچە و دوای کۆتاییهاتنی، ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، بڕیاری ناردنی پارەی مووچە دەدرێت؛ بەڵام بەمەرجێک ڕێککەوتن لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی بکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار لەنێوان 60 بۆ 70 ملیار دیناردا بێت. دەشڵێت، “ئەگەر لە جەژنیشدا مووچە بێت، دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share