جومانە غەلای: نزیکەی 772 هەزار کەس داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق پێشکەشکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، نزیکەی 772 هەزار کەس داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووق پێشکەشکردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ 771 هەزار و 655 کەس، داواکارییان بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکردووە.

وتیشی، لەو ژمارەیە 518 هەزار و 681 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 252 هەزار و 974 یان رەگەزی مێن، کە 429 هەزار کەسیان فەمانبەرن و 342 هەزار و 655 کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەرێم داواكارییەكان جێبەجێبكات بەغداد ناتوانێت مووچە دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران دوابخات. دارا سێكانیانی،…
Total
0
Share