بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خێراترکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدادە

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیی بەمەبەستی خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە.

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کاندیدەکانیان بۆ پۆستی وەزارەتەکان پێشکەشی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کردووە و بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا یەکلاییبکرێنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەرکەوتەی هەڵبژاردن و جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ:  ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن. وەزارەتی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: یەکێتی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەپارێزێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی هەوڵ بۆ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان”. رەوەند…
Total
0
Share