بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، فەرمانگە و گەنجینەكان ئاگاداركراونەتەوە لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەبكەن تاوەكو بنێردرێت بۆ بەغداد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، فەرمانگە و گەنجینەكان دەبێت لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادەبكەن و بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم و وردبینی تێدا بكرێت كە پێشتر لە پێش 5ی هەموو مانگێك بۆ وەزارەت بنێردرایە، بەڵام بەهۆی داخستنی حساباتی كۆتایی ساڵەوە پێشخراوە كە داواكراوە پێشوەختە ئامادەبكرێت.
جێی ئاماژە بۆكردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغداد نێردرا و چاوەڕوانی بەغداد دەكرێت كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 بنێرێت.