کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچەیەک دەگاتە 42 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچەهەور، پلەی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی