بەڤیدۆ.. مۆزێکی بە 6.2 ملیۆن دۆلار کڕێ و لەبەردەم کامێراکان خواردی

دوای ئەوەی مۆزەکەی بە 6.2 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرا کڕی لە هەفتەی رابردوودا، ئەمڕۆ لەبەردەم کامێراکان و رۆژنامەنووسان مۆزەکەی خوارد و رایگەیاند، تامێکی خۆشی هەبووە.

جەستین سەن، سەرمایەداری دراوە دیجیتاڵییەکان لەماوەی رابردوو بووەتە ناوێکی دیار، ئەوەش پاش ئەوەی مۆزێکی کڕێ و لەبەردەم چاوی کامێراکان خواردی.

مۆزەکە بە تیپێک بە دیواری مەزادی ساوزبەی بەریتانی لە نیوۆرک لکێندرابوو وەک کارێکی هونەری نمایشکرابوو، لەلایەن ماوریزۆ کاتیلان، هونەرمەندی ئیتاڵی.

ئەم هونەرمەندە ئیتاڵییە ئەمە سێهەم جارە، ئەم کارە هونەرییە نمایش بکات، بەڵام جارەکانی دیکە بەر لەوەی بفرۆشرێت لەلایەن سەردانکەرانی پێشانگەکەوە دەخورا و کاتێک پرسیارێیان لێ دەکرا بۆ خواردووتانە، دەیانەوت بەهۆی برسێتییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share