دایکی حەوت منداڵ بە سکێک پێنج منداڵی دیکەی بوو

ژنێکی پۆڵەندی کە دایکی حەوت منداڵ بوو بە سکێک پێنج منداڵی دیکەی لەدایکبوون و بەهیوان بە تەندروستییەکی باشەوە لە نەخۆشخانە دەریانبهێنن.

لە وڵاتی دۆمینیکا ژنێکی بە رەگەز پۆڵەندی لە هەفتەی 29 یەمنی دووگیانیدا بە نەشتەرگەری پێنج منداڵی بوو کە پێکهاتبوون لە سێ کچ و دوو کوڕ.

ژنە پۆڵەندییەکە و هاوسەرە بەریتانییەکەی بە میدیاکانی راگەیاند، “ئێمە خاوەنی حەوت منداڵبووین، پلانمان بۆ لەدایکبوونی منداڵی هەشتەم دانابوو، بەڵام لەدوای دووگیانبوونم بۆمان دەرکەوت لە منداڵێک زیاتر لە سکمدایە، ئەمە بۆ ئێمە شتێکی موعجیزە بوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “منداڵەکان لەژێر ئامێری هەناسەداندان هیوامان وایە بتوانین بە تەندروستییەکی باشەوە لە نەخۆشخانەوە بیانبەینە ماڵەوە، لە کۆی 52 ملیۆن کەس کەسێک چانسی دووگیانبوونی بە پێنج منداڵەوە هەیەوە ئەوەش ئێمە بووین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share