عێراق دەیەوێت بەرەنگاری کۆچی نایاسایی ببێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەت کار بۆ پتەوکردنی هاریکاری دەکات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسای لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

هیشام عەلاوی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری پلاندانانی سیاسی رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکی تایبەت لەبارەی پرسی کۆچبەری لەگەڵ وڵاتان بوونی نییە، بەڵام حکومەتی عێراق کار بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەو بوارەدا لە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەکات.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، حکومەت لە کۆڕ و کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان هەماهەنگی لەسەر پرسی کۆچی نایاسایی بەتایبەتی دەکات، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی یاساکانی کۆچبەری لە جیهاندا.

لەلایەکی دیکەشەوە، رایگەیاند، حکومەت وەڵامی بەپەلەی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقیانەی لە سنوورەکاندا گیریان خواردبوو داوەتەوە لە هەندێک وڵاتدا بە ناردنی تیمی دیبلۆماسی بۆ دەرکردنی بەڵگەنامەی گەشت و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.

بابەتی پێشتر

لەم بەستەرەوە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت بزانە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share