محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئیسپانیا دەکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئیسپانیا دەكات و نوێنەرایەتیی وڵات لە كۆنفرانسێكی زانستی دەكات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای ‏رەسمیی پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک ‏وەزیرانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە ‏دەکەن. لەوانە، بەرەوپێشبردنی سێکتەری ئابوری و بەهێزکردنی پەیوەندیی ‏دیبلۆماسی و تاوتوێكردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەزە.‏

هاوکات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆنفرانسێکی زانستی لە ئیسپانیا ‏بەرێوەبچێت کە تاوتوێی جەنگی ئیسرائیل و غەزە دەکات و، لەڕووی مرۆیییەوە ‏شیکردنەوە بۆ رووداوەکان دەکرێت، سودانی-ش وەک نوێنەری عێراق ‏بەشداردەبێت تیایدا و هەڵوێستی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.‏

بابەتی پێشتر

یەکێتی و کۆمەڵ لە هەولێر کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

لەم بەستەرەوە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share