لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران: کار بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەکەین

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خواستی خۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی بۆ زیادکردنی بەهای دینار و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی، لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دراو و سیستمی بانکی لە وڵاتدا و رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی کۆبووەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لە گرنگیی بەدواداچوون بۆ مەلەفی ئابووری و سیاسەتی دراو، لەسەر بنەمای لایەنی چاودێری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئاستەنگەکانی بەردەم کاری بانکی ناوەندیی عێراق، کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە،  لیژنەی دارایی ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی کورتهێنان، راگەیاند.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدرا

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە. سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكیان لە ماڵی حەیدەر عەبادی،…
Total
0
Share