بڕێک پارە لە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەبڕدرێت

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 1% لە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەبڕدرێت و وەک هاوکاری بە لێقەوماوانی غەززە و لوبنان دەدرێت.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە رێکەوتی 19 ی ئەم مانگە دەرچووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی رێژەی 1% لە كۆی مووچەی فەرمانبەران و مووچەی خانەنشینی لەسەرجەم دامەزراوەكان دەبڕدرێت وەك بەخشینێكی ئارەزوومەندانە و دەخرێتە سەر هەژماری پشتیوانی (غەززە و لوبنان)، بەشێوەیەكی یەكسان یان بەپێی میكانیزمێک کە ئەنجومەنی وەزیران دیاریدەكات.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر مووچەخۆرێک خواستی ئەوەی نەبێت بەشداریی ئەم بەخشینە بكات، پێویستە داوایەك بۆ سەرۆكی دەزگاكەی بەرزبكاتەوە بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی بەخشەران دەربهێنرێت و ئەو بڕە پارەیەی لێنەبڕدرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمدەهێنێت

بابەتی دواتر

خێرایی رێگەپێدراو لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی سەربازی دەستپێدەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولی سەربازی دەكاتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە…
Total
0
Share