حەشدی شەعبی ئەو مەسیحییانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دیالە كە ئاوارە بوون

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دیالە ئاشكرایكردووە، دەیانەوێت سەرجەم ئەو مەسیحییانە بگەڕێننەوە دیالە كە بەهۆی توندوتیژییەوە ناوچەكەیان جێهێشتووە.

سادق حسێنی، وتەبێژی میحوەری دیالەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم بە چەند میدیاییەكی عێراقی وتووە، “مەسیحییەكان بەشیكن لە كۆمەڵگای دیالە، سەدان ساڵە لەگەڵ پێكهاتەكانی ئەو ناوچەیە ژیاون تا ئەو كاتەی لە 2006 قاعیدە پەیدا بوو لە ناوچەكە كە بووە هۆی كۆچكردنیان”.

وتەبێژەكەی حەشدی شەعبی لە دیالە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “حەشدی شەعبی ئامادەكاری دەكات بۆ گەڕاندنەوەی مەسیحییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی دیكە بۆ بەعقوبە و شارەكانی دیكەی پارێزگای دیالە”.

یەكێك لەو ناوچانەی عێراق كە پێكهاتەی مەسیحی تێدابووە، پارێزگای دیالەیە، كە شارەكانی ئەو پارێزگایە بە خانەقینیشەوە لە كۆندا مەسیحییەكی زۆری لێ ژیاوە و تەنانەت كڵێساش بوونی هەیە لەو شوێنانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share