کەشتییەکی گەشتیاریی میسری بە 45 سەرنشینەوە نقومبوو

کەشتییەکی گەشتیاریی میسری کە 45 سەرنشینی تێدابوو ئەمڕۆ دووشەممە لە دەریای سووردا نقومبوو.

بەپێی زانیاریی میدیا عەرەبییەکان، لەنێو سەرنشینانی کەشتییەکەدا تەنها 16یان رزگارکراون کە هەندێکیان بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

گەڕان بەدوای کەسە ونبووەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی و هێزە چەکدارەکان هێشتا بەردەوامە.

کەشتییەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024 لە مارسا عەلامەوە بەرەو بەندەری پۆرتۆ غالب بەڕێکەوتووە و بڕیار بوو رۆژی 29ی هەمان مانگ بگەڕێتەوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکە لە باکووری مەرسا عەلام نوقمبووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

هەڕەشەکان لەسەر عێراق بەردەوامن و دەیەوێت خۆی لە جەنگ دووربخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share