بە قەیوم حکومەتی تورکیا دەیەوێت کۆنترۆڵی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان بکات

حکومەتی تورکیا دەیەوێت لە رێگەی قەیومەوە دەست بەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستاندا بگرێت و ناڕازایەتییەکان لە باکووری کوردستان بەردەوامی هەیە و هاوڵاتییان و پارتە سیاسییەکان دژی ئەو هەنگاوە دەوەستنەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە شارەکانی رەحا، جولەمێرگ، گەڤەر، ئەدەنە، دێرسیم، مێرسین، دیلۆک و ئامەد چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەنجامدراوە.

لەماوەی رابردوودا، حکومەتی تورکیا چەندین شارەوانیی باکووری کوردستان بە قەیوم و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە، لەوانە، گەورەشارەوانیی مێردین کە ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی بوو، لە جێگەی قەیومێک داندراوە.

هەریەک لە، ئیلاهـ، خەلفەت، ئێلح و باتمان روحا و چەند ناوچەیەکی ئەستەنبوڵ، ئەو شوێنانە بوون کە قەیومیان بۆ داندراوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە.

قەیوم یاخود، نوێنەری دەستنیشانکراوەی دەوڵەت لە بری نوێنەری هەڵبژێردراو لەلایەن خەڵکەوە ئەو کەسەیە کە لەبری سەرۆک شارەوانییەکان دیاریدەکرێت بۆ بەڕێوەبەردنی شارەوانییەکان، ئەوەش وەک پێشێلکاری دیموکراسی و ئیرادەی گەل لە باکووری کوردستان تەماشادەکرێت.

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی مێردین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شارەوانییەکەمان داگیرکراوە، لە دۆخێکداین کە شارەوانی بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی خەڵک دەستی بەسەردا گیراوە. درێژە بە خەباتی دیموکراسیمان دەدەین.

جێگەی ئاماژەیە، دوای دەستبەسەرداگرتنی بینای شارەوانییەکان، پۆلیس براونەتەوە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و دەست بەسەر شارەوانییەکاندا گیراون و بڕیاری قەدەغەی دەربڕینی ناڕەزایەتی دەرکراوە.

سەرەڕای ئەوەش، ناڕەزایەتی و گردبوونەوەکان لە دژی دانانی قەیوم لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوامییان هەیە.

بابەتی پێشتر

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

بابەتی دواتر

چالاکوانێک: توندوتیژی دژی ژنان کەمی نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم بانكەكان پێكەوە دەبەسترێنەوە و دابەشكردنی مووچە دەكرێتە كارتی بانكی و جەختیشدەكاتەوە، ”…
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕیاردرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە هاوبەشيی لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی لیژنەكانی پشكنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستبەكارببنەوە. وەزارەتی…
Total
0
Share