چی لەبارەی سوودەکانی چای ماچاوە دەزانیت؟

زیاتر لە 800 ساڵە ژاپۆنییەکان چای ماچا دەخۆنەوە ئەمەش بەهۆی ئەو سوودە زۆرانەی بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

هەزاران کەس لە جیهاندا بەدەست دڵەڕاوکێ و سترێسەوە دەناڵێنن، پێگەی Surrey Live لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، چای ماچا باشترین چارەسەرە.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، ئەگەر بۆ ماوەی چوار هەفتە چای ماچا بەکاربهێنیت، هەست بە دابەزینی کێش و چارەسەری دڵەڕاوکێ و کەمخەوی و خەمۆکی دەکەیت.

هەرچەندە ئەم جۆرە چایە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین سی، بەڵام پزیشکان جەختدەکەنەوە ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلە، برینی گەدە و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە نابێت بەکاریبهێنن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانان داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share