پشکنینێک دەتوانێت بەر لە 10 ساڵ مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشکرابکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، پشکنینێکی ئاسان بە تیشکی سینی دەتوانێت تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرابکات، ئەوەش وادەکات خۆپارێزییەکان و ڕێگریکردن لێی ئاسان بێت.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەرنامەیەک کە پشت بە زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت بە لیکدانەوەی وێنەیەکی تیشکی سینی، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ ئاشکرادەکات.

بەرنامەکە بە دیاریکردنی نەخۆشییەکان لە ماسولکەکانی دڵ و توانا و چالاکییان ئەگەری تووشبوون بە نۆبەی دڵ و جەڵتەی دڵ لە داهاتوودا ئاشکرادەکات.

پسپۆڕان باس لەوەدەکەن، ئەو کەسانەی چینێکی چەوری و کۆلیسترۆڵ لەسەر دیواری دەمارە خوێنەکانیان کۆبووەتەوە ئەگەر و مەترسییەکانی تووشبوونیان بەرزترە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس نەخۆشی و کێشەکانی پەیوەست بە دەمارە خوێنەکانیان هەیە کە ساڵانە هەڕەشە لە ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
زیاتر ببینە

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خواردنەوە کحولییەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە…
Total
0
Share