ئەمیری کوردستان دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی مەترسیداری راگەیاند، کە بە ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش ناوی دەبرا، دەشڵێت، “پلانێکی مەترسیدارمان پووچەڵکردەوە.”

ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ورد و چڕدا، کە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگرتی و پێشوەختە ئەنجامدرا، تیرۆرستێکی مەترسیدار لە کەرکوک دەستگیرکرا.

وتەبێژی دەزگاکە باس لەوەشدەکات، ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە پووچەڵکردنەوە ئەو هەوڵانە بووە کە ویستویانە ئارامی پارێزگاکە تێکبدەن و چەند کەسایەتییەک بەئامانج بگرن.

دەشڵێت، “چالاکییەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و تپڕێکی چەکدارانی داعش کە حەوت کەس بوون دەستگیرکراون لەناویاندا ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش هەبووە، کە بە ئازاد شاخی ناوی دەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share