نەوتی عێراق بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد

نرخی نەوتی عێراق ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد لەمیانەی رۆژی چوارەمی مامەڵەی هەفتانەی بازاڕەكانی جیهاندا.

ئەمڕۆ خامی قورسی بەسڕە 68.46 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركرد، لەكاتێكدا خامی مامناوەند 71.61 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركرد بە گۆڕانكارییەك بە بڕی 0.19+ بۆ هەر یەكێكیان، بە رادەستكردنیان لە كانونی دووەمی 2025.

ئامارەكان دابەزینێكی كەمی نرخی نەوتی خاویان لەسەر ئاستی جیهان نیشاندا، بەجۆرێك خامی برێنتی بەریتانی بە 73.04 دۆلار مامەڵە دەكرێت، خامی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش نرخەكەی 68.87 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، بە گۆڕانكاری بە رێژەی 0.22- و 0.52- بۆ هەر یەكێكیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی هەرێم شەڕی گیرفانی بەرپرس و کۆمپانیا دەکات نەک شەڕی هاوڵاتی”. موسەننا ئەمین،…
Total
0
Share