قائیمقامیەتی سلێمانی حەوت چێشتخانەی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت چێشتخانە بەهۆی پابدننەبوون بە رێنامییە تەندروستییەکانەوە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو حەوت ڕێستۆرانتیان داخستووە.

قائیمقامیەت ناوی ڕێستۆرانتەکانی بڵاوکردووەتەوە کە دەکەونە گەڕەکی سەرچنار و بریتین لە، ” دلین، نارین، دهۆك، به‌غداد، كه‌رنه‌ڤاڵ، هه‌نوله‌ و دلڤین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە…
Total
0
Share