قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی هەر یەكە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و لیوا بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا وئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەك بۆ هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.

دواتر جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حكومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای كرد كە رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ درێژكردنەوەی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و عێراق وهەروەها ستایشی ئەڵمانیای كرد كە هەمیشە هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیلەوە كردەوە كە پێویستە حكومەتی داهاتووش پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم بكات لە هێزەكانی پێشمەرگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە پۆڵەندا ڕەخنە لە كۆچبەران دەگرێت
چیرۆك هەڵدەبەستن و ناوبانگی هەرێمی كوردستانیان ناشرین كردووە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا، كە سەر بە پارتییە، ڕەخنە لە كۆچبەرانی كورد لە بیلاڕوسیا دەگرێت، بەوەی…
Total
0
Share