بەرگریی شارستانیی هەرێم: لە حەوت مانگدا 32 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم، رایگەیاند، لە حەوت مانگدا 32 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 32 حاڵەتی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

وتیشی، زۆرترین حاڵەتی خنکان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە 11 حاڵەت بووە.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نابن لەکاتێکدا لە نزیک رووبار، زێ و چەمەکان بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادارکراونەتەوە لەوەی مەلەکردن قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share