خالید شوانی: داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم بە بەشداری لە سەرژمێری داهاتووی خۆیان زامن بکەن

د. خالید شوانی داوا لە  کەرکوکییەکان دەکات، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن.

د. خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق رایگەیاند، داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن ئەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە بگەنەوە شاری کەرکوک و بە بەشداریکردن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن.

وتیشی، شانازی بە کەرکوکیبوونی خۆمانەوە دەکەین سبەینێ کە سەرژمێرییە کاتی ئەوەیە ئەو شانازییە لەسەر کاغەز و تۆمارەکانی سەرژمێریی ساڵی 2024 تۆماربکەین.

باسی لەوەشکرد، وەک چۆن ئێمە شانازی بە باپیرانمانەوە دەکەین کە  لە سەرژمێریی ساڵی 1957 بەشداربوون، نەوەکانیشمان شانازی بە ئێمەوە دەکەن کە لە سەرژمێریی 2024 بەشداردەبین.

 

 

بابەتی پێشتر

تایبەت بە سەرژمێری، هۆتێلێک بێبەرامبەر پێشوازی لە هاوڵاتییان دەکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share