راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە دەكەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێكی درۆنيی خۆكوژ ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆركرا، كە دەكەوێتە سنووری چەمچەماڵ كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، درۆنەكە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە كراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشكێنەكانەوە جێبەجێكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و كێڵگەكە و كۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەزگا ئەمنییەكان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان كە بە وردیی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلكارییە دەكات و هەر زانیارییەكی نوێ لەم بارەیەوە رادەگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: شەوی ڕابردوو بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر سنووری کۆیە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (23:05)…
Total
0
Share