سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: مووچە چیتر نابێتە کێشە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتوویەتی، “مووچە چیتر نابێتە کێشە”.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە، هاوڕای بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

سودانی وتوویەتی، ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە و ئەو دۆخەمان پێ خۆشنییە کە مووچە دوابکەوێت.

بەڵێنیشیداوە، هەوڵەکان دەخەنەگەڕ کە چیتر مووچە نەبێتە کێشە و بچێتە سەر رێڕەوی خۆی، ئامانجی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدادیش [کە خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەندازیاری بوو] چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە داراییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share