ئەلێکسی کۆکۆرین، زانای کەشوهەوا رایگەیاند، ساڵی 2024 ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و دەبێتە گەرمترین ساڵ لەمێژووی کەشناسیدا.
بە وتەی ئەو زانایە، هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ گەرمبوونی بەرگە هەوا لە جیهاندا ئەوەش بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە، ئەمە جگە لە دیاردەی سروشتیی نینیۆ، کە لە مانگی ئایار و حوزەیرانی 2023ەوە کاریگەرییەکانی دەرکەوتوون.
دەشڵێت، ئێستا ساڵی 2024 بە گەرمترین ساڵی مێژووی کەشناسی دادەنرێت و کاریگەرییەکانی دیاردەی نینیۆ زیاتر لە حەوت مانگە هەستیان پێدەکرێت.
دیاردەی نینیۆ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەی گەرمیی رووکاری زەریای هێمن، هەروەها بەهۆی دیاردەکەوە گەرمی لە بەرگەهەواوە بە چڕی دەگوازرێتەوە بەرەو زەریا.