دەتەوێت بەباشی بخەویت؟ دووربکەوەرەوە لە سەیرکردنی کاتژمێر

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ سەیرکردنی کاتژمێر لە کاتێکدا دەتەوێت بخەویت کێشە بۆ نوستن دروست دەکات و یەکێکە لە هۆکارەکانی درەنگتر خەولێکەوتن.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەمدواییەی، توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا کە پێنج هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە، دەرکەوتووە کە سەیرکردنی کاتژمێر لەکاتی هەوڵدان بۆ خەوتن وادەکات کەسەکە کێشەی زیاتری بۆ دروست ببێت لە پرۆسەی خەولێکەوتن.

پرۆفیسۆر سپێنسەر داوسن، لە بەشی زانستە دەروونی و مێشکییەکان، دەڵێت، “بۆمان دەرکەوت کە چاودێریکردنی کات نیشانەکانی کەمخەوی توندتر دەکات، خەڵک نیگەرانن لەوەی کە ناتوانن وەک پێویست بخەون و خەویان لێناکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا کات دەژمێرن کە چەندیان پێدەچێت تا دەخەون و هەڵدەستن ئەمەش سترێس و دڵەڕاوکێی زیاتر دروستدەکات کە هۆکارن بۆ خەوزڕان.

زۆرجار پەنا بۆ سەیرکردنی کاتژمێر دەبەین لە کاتێکدا کە  ناتوانین بخەوین و خەومان لێناکەوێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پشتڕاستی کردەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی رێگری لە پرۆسەکە و قورستری دەکات.

لە لێکۆڵینەوەکەدا کە نزیکەی 5 هەزار کەس بەشداربوون، توێژەرانی زانکۆی ئیندیانا بۆیان دەرکەوتووە کە سەیرکردنی کاتژمێر لەکاتی هەوڵدان بۆ خەوتن وایکردووە بەشداربووان زیاتر کێشەیان هەبێت لە خەوتندا.

 

بابەتی پێشتر

کادیرانی پارتی دەستیان بەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستاندا گرت

بابەتی دواتر

یەک بردنەوە دێنڤەر و هیت دەگەیەنێت بە کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share