هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی زێڕ لە فڕۆکەخانەی بەغداد شکستی پێهێندرا

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەست بەسەر 13 پارچە ئاڵتون بە کێشی 13 هەزار و 700 گرامدا گیرا کە دەویسترا بە قاچاخ ببرێنە دەرەوەی عێراق.

دەسەڵاتی گشتیی گومرگی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ستافی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد توانیویانە هەوڵی بەقاچاخبردنی 13 پارچە زێڕ بە کێشی 13 هەزار و 700 گرام شکست پێبهێنن”.

باس لەوەش دەکات، ئەو کەسانەی زێڕەکانیان پێبووە، ویستویانە بە نهێنی و لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە بیبەنە دەرەوەی عێراق”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانە و پاڵپشتیی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات. ئەو کەسەی لەلایەن…
Total
0
Share