وەزارەتی پەروەردە بۆ رۆژانی سەرژمێری بڕیارێكی بۆ مامۆستایان دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە گشتاندنێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە داوا دەكات، لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان، رەچاوی دەوامی مامۆستایان بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجامبدرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەو رۆژانەدا بە تەواویی هاوكاری مامۆستایان بكرێت و رەچاوی هۆكاری نائامادەبوونیان بكرێت لە كاتی سەردانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەكی بۆ خوێندنگەكان و هەڵسەنگاندنەكان دوابخرێن تا كاتی گەڕانەوەیان بۆ دەوام.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داواشدەكات، رۆژانی نائامادەبوونی ئەو مامۆستایانەی كە لە كاری گەمارۆسازی و ژمارەدانانی سەرژمێری لە ماوەی رابردوودا بەشداریان كردووە، بە مۆڵەت هەژمار نەكرێت.

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: نابێت پرخە پشتگوێ بخرێت

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share