ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت ڕسومات بە‌جۆرێك ڕێكبخرێتە‌وە‌ سوودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ ئە‌مڕۆ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، ڕاپۆرتێك خرایە‌روو، ھە‌موو ئە‌و ڕسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاریكرابوو كە‌ لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن، لەگەڵ پلانی چۆنیە‌تیی ڕێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارھێنانە‌وە‌یان لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندیی گشتی.

قوباد تاڵە‌بانی پێویستیكردووە ھە‌موو ڕێكارە‌كانی وە‌رگرتنی ڕسومات ئاسانتر و ڕوونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتییان، بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوریی حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت.

لە‌و ڕاپۆرتە‌ی پێشكە‌ش كرا، ھە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ركردنیان لە‌ پرۆسە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات خرایە‌روو، بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و ڕاپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوریی ھە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share