لە کەرکوک پشوو راگەیەندرا

پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا، سبەی پێنجشەممە دەوامی رەسمی لە سەرجەم خوێندنگە، کۆلێژ و فەرمانگەکان رابگیرێت.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، بڕیارماندا دەوامی رەسمی لە فەرمانگەکانی پارێزگا، قوتابخانە و کۆلێژەکان رابگرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە خزمەتگوزارییەکان لە کەرکوک بەردەوامدەبن و شانەی قەیران و کارەساتەکانیش لەسەر کارەکانیان دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share