لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکە برینداربوون

رووداوەکە لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە نزیک زانکۆی قەڵەم روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکە بریندارن.

عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە روویداوە و بەهۆی سەختی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی داد کراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لەئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبەر لێڵبوونی سەرچاوەکان، دابەشکردنی ئاومان ڕاگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە…
Total
0
Share