سەرۆك مام جەلال یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بوو

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، سەرۆك مام جەلال یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بوو.

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بڵاویكردووەتەوە، ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە 3ی كانوونی دووەمی 1993 لەدوای دانپێدانانی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی رەسمی, ژمارەیەك پارێزەری كوردستان وەكو ئەركێكی نیشتمانی، كوردستانی و پیشەییانە، سەندیكای پارێزەرانی كوردستانیان دامەزراند.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم پارێزەر بووە یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و هەڵگری ناسنامەی ژمارە یەكی سەندیكاكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
Total
0
Share