بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە شوێنی رێگەپێنەدراودا رابگیرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “وەك تێبینی دەکرێت رۆژانە بە بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە نایاسایی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە بە تایبەت شەقامەکانــی  دووڕێگا، شەقامی گشتی، شەقامی م. نەناسراو، عیـــــادەکان ، پاسەکان، سەنتەرو ئیمـام  پارك دەکرێن بە شێوازی نایاسایی یان بە دوو ئاڕاستە  کە ئەمەش گرفت و جەنجاڵیەکی زۆری دروستکردووە لە ناوشار و هاتووچۆی بە گشتی پەكخستووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەمڕۆوە رۆژانە لە لایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە سەرپێچی شۆفێرانی سەرپێچیکار تۆماردەکرێت و سزادەدرێن و لەهەمان کاتدا ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بێ سەرەتان لە لایەن مەفرەزەکانەوە بە فلات باردەکرێن رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر لەگەڵیاندا”.

 

بابەتی پێشتر

قادیش داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی ئیسپانیا دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: دوای رەمەزانیش دابەشكردنی هێلكە و گۆشت و مریشك بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

لەکاتی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای ‏وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خوێندکاران و پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان…
Total
0
Share