دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دووپاتکردەوە، و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 دووپاتدەکەینەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەکات هانی هاوڵاتییان بدەن لە ناوچەکانیان هاوکاریی تیمە مەیدانییەکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی بکەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە لەبەرچاوگرتنی بوونی نوێنەران لە پارێزگاکان و گرنگیی سەرژمێری، بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێریی دانیشتووان لە وڵاتدا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

بابەتی دواتر

دانیشتنی 60 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا وادەکات زووتر پیرببیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share