لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر تەرمی پزیشکێک لە ژوورەکەی دۆزرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ تەرمی ئەندێشە مەریوانی تەمەن 30 ساڵان، لە ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دۆزرایەوە.

کەسوکارەکەی لەبارەی رووداوەکەوە باسیان لەوەکردووە، ئەندێشە هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە و هیچ شتێک لەبارەی رووداوەکەوە نازانن، ئایا کوژراوە یاخود خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمی پزیشکەکە رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share