زانیاری لەبارەی ئەو گەنجەی لە کەرکوک لە کاتی چوونی بۆ مزگەوت کوژرا

گەنجێکی شاری کەرکوک نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا لە رێگای چوونی بۆ مزگەوت کوژرا و کەسوکارەکەی سکاڵایان لە پۆلیس هەیە و دەڵێن، “بکوژەکە دەستگیرکراوە بەڵام هۆکاری کوشتنی کوڕەکەمان پێناڵێن”.

رۆژی 19ی مانگی رابردوو گەنجێک بەناوی تەها دڵشادی تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک بە وتەی دایکی ویستویەتی بۆ خوێندنی قورئان و نوێژکردن بچێتە یەكێک لە مزگەوتەکانی گەڕەکی پەنجاعەلی، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە لە رێگە بە فیشەک کوژرا و پۆلیس دەڵێت، “بکوژەکەی مامۆستایەکە “.

دوای کەمتر 24 کاتژمێر پۆلیس کەسێکی دەستگیرکردووە کە پیشەی مامۆستایە و دانی بەوەداناوە کە بکوژی تەها دڵشاد بووە.

دڵشاد جەوهەر باوکی تەها بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندووە، “ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لای ئێمە ئەوەیە دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی بکوژەکە، پۆلیس هۆکاری کوشتنی کوڕەکەیانی پێڕانەگەیاندوون”.

بەوتەی کەسوکاری کوژاوەکە پێشووتر هیچ یەکتر ناسینێک لەنێوان ئەوان و ئەو مامۆستایە نەبووە.

تەها دڵشاد لە دایکبووی ساڵی 2000ـە و خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی فیزیا بووە لە زانکۆی کەرکوک.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی چاوی منداڵان چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بومەلەرزە روویدا

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا و هیچ زیانێكی…
Total
0
Share