لە بەحرکە کرێکارێک کەوتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە بەحرکە کرێکارێک کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە و برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی پاكکردنەوەی زێراب و سەرە مەنهۆڵەکان لە ناحيەی بەحرکە کرێکارێك کەوتە ناو ئاوەڕۆکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکە ناوی محەمەد شوجاعە و دانيشتووی بەحرکەیە بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوو لەلایەن تیمەکانەوە توانرا دەربهێنرێتەوە و بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share