هۆکاری رانەگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە و لەبەر چەند هۆکارێک بڵاونەکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی راگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکاری بەشێک لە خوێندکارەکان داوای دواخستنی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانیان کردووە، هەر بۆیە تا ئەو پرسانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە یەکلایی دەکرێتەوە، راگەیاندنی ئەنجامەکان رادەگیرێت.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن چاویان بەیەکدەکەوێت

بابەتی دواتر

"دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت"<br> فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share