شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بەڕێوەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ئێوارەی رۆژی هەینی، لە هەرێمی کوردستان لە ناوچە جیاوازەکان ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت و ناوبەناو باران دەبارێت، بارانبارینەکە بە گشتی مامناوەند دەبێت لە ناوچەی جیاجیا هەندێک کات باران بارینی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ئەگەری روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە.

وتیشی، لە ناوچە شاخاوییەکان، ناحیەی حاجی ئۆمەران، قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری و شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە دووبارە بەفر دەبارێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی…
Total
0
Share