تۆمەتباری کوشتنی کەسێک لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک لە مەیدانی ئاژەڵان دەستگیرکرد کە ویستبووی بۆ هەولێر هەڵبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “کاتژمێر :009 ی بەیانی ئەمڕۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو كەسدا دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ كوژراو تۆمەتباری رووداوەكە هەڵات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار(خ،ح،ح) ویستبووی بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد: ئامانجی سەرەکیی پشت ئەم بابەتە پیسە تـ.ـیرۆرکردنی مەعنەویی کەسایەتیم و شێواندنی بانگەوازەکەمە

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم دواییە بڵاوکردەوە کە بڵاوکردەوە. د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆیەکانی ئەم…
Total
0
Share