ژمارەی ئەو ئاوارە لوبنانییانەی گەیشتوونەتە عێراق ئاشكراكرا

دەستەی دەروازە سنوورییەكان رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئاوارە لوبنانییانەی روویان لە عێراق كردووە گەیشتووەتە 18 هەزار.

عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەكە رایگەیاند، هەوڵەكانی دەستەكەیان بە هەماهەنگی فەرمانگەكانی پەیوەندیدار بە میوانداریی عێراق لە هاوڵاتییە لوبنانییەكان بەردەوامە.

وتیشی، “ژمارەی ئەو لوبنانییانەی لە 27ی ئەیلولەوە تا 10ی تشرینی دووەم گەیشتوون زیاتر لە 18 هەزار لوبنانییە”.

بەپێی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڤیزای بێ بەرامبەر بە لوبنانییەكان دەدرێت، سەرەڕای پێشكەشكردنی سەرجەم هاوكارییە مرۆیی و تەندروستییەكان، قەیسی وای وت.

بابەتی پێشتر

رێگایەک بۆ چارەسەری هەوکردنی جیوبەکان دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی کوژرانی هاوڵاتییەکی شاری کۆیە بەدەستی نەوەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

ماوەی چەند رۆژێكە هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكراوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بەشێك لە شارەكانی عێراق. بڕیاری قەدەغەكردنی…
Total
0
Share