ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی پێشوو راگەیەندرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامار و ژمارەی جیابوونەوە و هاوسەرگیریی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنەکە، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەم و لە پارێزگاکانی عێراق، 36 هەزار و 817 هاوسەرگیری و، حەوت هەزار و 470 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی رەسافە و کەرخ لە بەغداد زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەیان تیادا تۆمارکراوە، پاش ئەوانیش پارێزگاکانی نەینەوا و بەسرە دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share