شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

محەمەد كەلاری شارەزای كەشناسی دەڵێت، “بەهۆی دروستبوونی كەشێكی ناسەقامگیرەوە شەپۆلێكی بارانبارینی یەك رۆژە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، شەپۆلێكی باران دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەرێژەی جیاواز باران دەبارێت و هەروەها ناوبەناو دەبێت بارانەكە بەسێ شێوە دەگاتە كوردستان (لاواز، مامناوەند و باش ) و لاوازەكە سنووری گەرمیان و دهۆك و خۆرئاوای هەولێر دەگرێتەوە كە ئەگەری 2 بۆ 5 ملم باران هەیە.

دەشڵێت، “مامناوەندەكە سنووری هەڵەبجە و كەركوك و هەولێر دەگرێتەوە كە ئەگەری 8 بۆ 11 ملم باران هەیە و باشەكەش سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە كە ئەگەری 17 بۆ 28 ملم باران ببارێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، شەپۆلەكە ناو بەناو و تاوەكو شەو كاریگەری دەبێت و دواتر كۆتایی پێدێت هەروەها ئەگەری روودانی هەورەبروسكە و چالاكبوونی با هەیە و پلەكانی گەرما سێ پلە نزمدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

بزانە پۆلیسی بەریتانیا چۆن قاچاخچییەكی كورد لە گەعدەیەك دەناسێتەوە و دەستگیری دەكات؟

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share