یەکێتیی ئەوروپا نزیکە لە سەپاندنی سزایەکی دارایی قورس بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا

رۆژنامەی فاینانشیاڵ بڵاویکردەوە، “یەکێتیی ئەوروپا نزیکە لە سەپاندنی یەکەم سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا بەهۆی ئەوەی ئەو یەکێتییە دەڵێت یاسای پێشێلکردووە”.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بڕی ئەو سزا داراییەی کە بڕیارە یەکێتیی ئەوروپا بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا بیسەپێنێت دەگاتە نزیکەی 539 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە کە یەکێتییەکە دەڵێت پێشێلی چەند یاسایەکی کردووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی”.

پێشتر و لە ساڵی 2019 کۆمپانیای سویدی سپۆتیفای سکاڵایەکی دژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکرد بەهۆکاری ئەوەی ناچار بووە نرخی بەشداریکردنی مانگانە لەسەر بەشداربووەکانی بەرزبکاتەوە بەهۆی ئەو رێکارانەی لە ئەپ ستۆردا ئەپڵ گۆڕانکاری تێدا کرد.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2023 دا کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە شێوەیەکی رەسمی کۆمپانیای ئەپڵی ناچارکرد کە بڕگەیەک بەناوی نۆ یوزەر رۆوتینگ لە ئەپ ستۆری بەرهەمەکانیدا لابەرێت و وتی، “ئەم جۆرە بڕگانە پێویست نین و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر کڕیارەکان”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت

بابەتی دواتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share