چۆن یارمەتیی منداڵەکانمان بدەین رووبەڕووی فشاری دەروونی ببنەوە؟

پسپۆڕێکی دەروونناسیی منداڵان باس لەوە دەکات کە نابیت بەهیچ شێوەیەک دایک و باوک منداڵەکانیان بە تەنها بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بە تەنها رووبەڕووی فشارە دەرونییەکانیان ببنەوە.

یەڤگنی لایکۆف، پزیشکی پسۆڕی دەرونناسیی منداڵان، لە باسی جۆرەکانی فشاردا دەڵێت، فشاری دەروونی ئەرێنی و نەرێنی هەن، یەکەمیان زیان بە رۆح ناگەیەنێت، دووەمیان کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە هەیە.

دەشڵێت، چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانی منداڵدا کاریگەریی لەسەر جەستە و دەروونی دروستدەکات لەوانە گۆڕینی قوتابخانەکەی،  سەرکەوتنەکانی لە خوێندن، کێشەی خێزانی، جیابوونەوەی دایک و باوک، ..هتد.

ئەو پزیشکە دەڵێت، بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین کە منداڵەکە ناڕەحەت بووە، دەبێت چاودێریی باری دەروونی و ئاستی چالاکییەکانی ئێستای بکەین بەراورد بە هەفتەیەک پێش ئێستای بۆ نموونە، ئەگەر دەرکەوت کەمتر هەستەکانی دەرەبرێت و دەیشارێتەوە، ئەوە نیشانەیە بۆ ئەوەی جەستە و دەروونی لە دۆخی پاشەکەوتکردنی وزەدایە.

دەشڵێت، “ئەگەر منداڵێک باری دەروونی باش نەبوو، پێویستە دایک و باوک هەستەکانی خۆیانی بۆ دەرببڕن و وایلێبکەن ئەویش هەستەکانی خۆی دەرببڕێت، چونکە بەمشێوەیە منداڵ هەستدەکات کە گرنگی بە هەستەکانی دەدرێت”.

دەشڵێت، دواتر پێویستە هێڵێک دروستبکرێت و بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت، هەروەها ئەوەش دەڵێت، ئەگەر منداڵەکە بێدەنگبوو نابێت بە تەنها بەجێبهێڵدرێت بۆ ئەوەی هەست نەکات بە تەنهایە.

ئەو پسپۆڕە داوادەکات لەکاتی قەیرانە دەروونییەکاندا هاوکاریی پزیشکانی دەروونی پشتگوێ نەخرێت، هەروەها لە حاڵەتی سترێسدا خود سەرنجی لەسەر شتە نەرێنی و خراپەکانە، بۆیە دەبێت یارمەتیی منداڵ بدرێت بۆ ئەوەی سەرنجی بۆ سەر شتە ئەرێنییەکان بگوازێتەوە، ئەوە وادەکات هەڵسەنگاندن بۆ دەستکەوتەکانی بکات و ستایشی خۆی بکات.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوای 10 ساڵ هێشتا دەسەڵاتدارانی مالیزیا بەدوای ئەو فڕۆکەیەدا دەگەڕێن کە بە 239 سەرنشینەوە دیارنەما

بابەتی دواتر

هەنگ و سەگ دەتوانن پێش تەكنەلۆجیا شێرپەنجە ئاشكرابكەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share