بانكی ناوەندیی توركیا پێشبینییەكانی دەربارەی رێژەی هەڵاوسان بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو بەرزكردەوە و دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخ پێشبینییەكانی تێپەڕاندووە.
فاتح كاران، پارێزگاری بانكی ناوەندیی توركیا رایگەیاند، بانكەكەیان پێداچوونەوەی كردووە بە پێشبینییەكانی هەڵاوسان بۆ كۆتایی ساڵی 2024 و لە 38%ەوە بەرزیكردووەتەوە بۆ 44%.
ئەوەشی وت، پێشبینییەكانی بازاڕ روو لە باشبوونە “بەشێوەیەكی زۆر خاوتر لەوەی پێشبینی دەكرا”. ئاماژەشیدا، بەرزبوونەوەی نرخی بەكاربردن، بەتایبەت خۆراك بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە، نرخی خزمەتگوزارییەكانیش وەك كرێ، پێشبینییەكان تێدەپەڕێنێت.
بانكەكە پێشبینییەكانی هەڵاوسانی بۆ كۆتایی 2025یش بەرزكردەوە لە 14%ەوە بۆ 21%.