هۆشداری لە وەستانی کەرتی کشتوکاڵ دەدرێت.. ئاوی عەمبارکراوی عێراق تەنها 20 ملیار مەتر سێجایە

لیژنەی کستوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە وەستان و ئیفلیجبوونی تەواوەتی کەرتی کشتوکاڵ دەدات لە عێراق، لە ئەگەرێکدا بارانبارینی وەرزی زستانی داهاتوو زۆر باشنەبێت.

لیژنەکە ڕایگەیاندووە، ئاستی ئاوی عەمبارکراوی عێراق بۆ 20 ملیار مەتر سێجا کەمبووەتەوە، ئەگەر بارانی وەرزی داهاتوو کەموکوڕییەکان پڕنەکاتەوە کێسەی گەورە لە عێراق دروستدەبێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی لیژنەکە بە پشتبەستن بە داتا بەردەستەکان، عێراق بە خراپترین دۆخی وشکبوونەوە و کەمئاویدا تێدەپەڕێت لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی بەردەوامیی وڵاتانی دراوسێ لە دروستکردنی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی گلدانەوەی ئاو، بەبێ گوێدانە کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق.

لیژنەکە داوای لە سێ سەرۆکایەتییەکە کردووە کارتەکانی فشار بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتننامە نیودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دابەشکردنی ئاو لەنێوان وڵاتاندا.

هەروەها داوای چارەسەرکردنی مەترسییەکانی کەمبوونەوە، پیسبوونی ئاو بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری عێراق و فراوانبوونی بەبیانبوون دەکات، بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتووانی ئەو ناوچانە، سەرەڕای مەترسیی زۆر لەسەر ئیفلیجبوونی تەواوەتی کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، رایگەیاند، بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێویی. حەیدەر گەڕعاوی، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share