دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند.

ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای شەش رۆژ لە ئەنجامدانی هێرشێک و بە ئامانجی دوکانێک لە پارێزگای کەرکوک بە ئامێری تەقەمەنی کە لە ئەنجامدا خاوەن دوکانەکە و هاوسەرەکەی برینداربوون، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی، توانیان تۆمەتباری سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکە دەستگیربکەن.

راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە چەند جارێک چاودێری شوێنی ئامانجەکەی کردووە، ئامێرە تەقەمەنیەکەی لەناو کیسەیەکدا شاردوویەتیەوە و لەبەردەم شوێنەکە دایناوە، دواتر بە بەکارهێنانی مۆبایل لە دوورەوە تەقاندویەتیەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار بۆ سەرلێشێواندن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ چووەتە دەرەوەی وڵات و دواتر چووەتە شاری سلێمانی و لەوێ دەسگریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
زیاتر ببینە

گۆڕان: سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەركە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادى کۆچى دواى مام جەلال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كاریگەریی نەرێنیی ئامادەنەبوونی “ئەم سەركردە گەورەیە” لەسەر ڕووداوە…
Total
0
Share