لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا نۆ كەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕوویداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان موسڵ – گەیاره نۆ كەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان موسڵ – گەیاره، نۆ كەس گیانیان لەدەستدا.

وتیشی، ڕووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ-دا ڕوویداوە و تەواوی سەرنشینانی هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە، كە نۆ كەس بوون، گیانیان لەدەستداوە.

شەقامەكە یەك ئاراستەیە و ئۆتۆمبێلەكان لە ئاراستەی خۆیان لایانداوە، ئەوەش بووەتە هۆی ڕووداوە هاتوچۆكە و كەوتنەوەی ئەو ژمارە قوربانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی پەتای وەرزی بەردەستدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی…
Total
0
Share